وێنە مێژووییەکانی کورد و کوردستان - عکسهای تاریخی کرد و کردستان

 —
Rating
Likes Talking Checkins
135 0
About wêne mêjuwîyekanî kurd û kurdistan
تکایه هه‌ر وێنه‌ و بابه‌تێک له‌م پێگه‌یه هه‌ڵده‌گرن ، ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌ی بکه‌ن
Description چه‌ند تێ‌بینی سه‌باره‌ت به‌م لاپه‌ڕه و وێنه‌ی مێژوویی:

-.ئەم لاپه‌ڕه به مه‌به‌ستی کۆ کردنه‌وه‌ی وێنه‌ مێژووییەکانی کورد و کوردستان دامه‌زراوه.
-تکایه دۆستان به ناردنی وێنه و بابه‌تی مێژوویی گشت ناوچه‌کانی کوردستان یارمه‌تیمان بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئارشیوێکی جێ متمانه پێک بێنین زانیارێکانتان سه‌باره‌ت به شوێن ، کات ، هۆ ، وێنه‌گر ، سه‌رچاوه ، که‌سایه‌تێکان، یان هه‌ر تێبینێکی‌تر له ژێر وێنه‌که‌دا بنووسن.
-وێنه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ئاڵبۆمی ماڵان و خزم و که‌سان له مه‌ترسی ناو چوون و فه‌رامۆشی دان که به سکه‌ن کردنێکی هاسان و ناردن بۆ ئێمه یان پێگه‌ و تۆره کۆمه‌لایه‌تێکان ،که‌سانی دی به‌شداری بینینیان ده‌بن و بۆ داهاتوو تۆمار ده‌‌کرێن.
- بڵاوکردنه‌وه‌ی وینه‌‌ی که‌سێک یان رووداوێک له‌م په‌یجه، به مانای دان پیانان نیه و ته‌نیا به مه‌به‌ستی مێژوویی ده‌خرێته به‌ر چاوی بینه‌ران.
- تکایه دۆستان له دیتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و شێ کردنه‌وه‌ی وێنه‌کان و هه‌ر وه‌ها ناساندنی که‌سایه‌تێکان و بابه‌ته‌کان یارمه‌تیمان بده‌ن، به‌ڵام له سیاسی کردنی بابه‌ته‌که خۆ بپارێزن.
-تکایه کامێنته‌کان به هێمنی بنوسرێن و له توند و تیژی خۆ بپارێزن.
- مێژوو ئه‌گه‌ر بخویندرێته‌وه و بیری لێ بکردرێ، ده‌توانێ وه‌ک چرایه‌ک بێت بۆ داهاتو و که‌ڵکی لی وه‌ربگرترێ، به‌ڵام نابێت ببێته هۆی ته‌عه‌سسوب و له خۆبایی بون و به که‌م زانینی نه‌ته‌وه و گه‌لانی تر و دژایه‌تی له‌گه‌ڵیان.
- مێژو ده‌بێ هه‌ر چۆن بوبێت، وا بنوسرێ و باس بکردرێت، نه‌ک به ویست و خۆازی ئێمه و ئه‌م جۆره که بۆ مه باشتره و نه‌کو ئه‌وه‌ی به دڵمان نه‌بێت، بشاردرێته‌وه.
- مێژو ده‌بێ بێ لایه‌ن و به ئینسافه‌وه باس و لێکۆڵینه‌وه بکردرێت و نه‌ك ته‌نیا به جۆرێک که به قازانجی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یا گروهێک یان تاکه که‌سێک بێت.
- بێ گومان له مێژووی وڵاتاندا، شه‌ر و و کێشه و کوشتن و ئاواره‌بون زۆر بون، به‌ڵام دیتنی ئه‌م بابه‌تانه، نابێت ببێته هۆی ڕق و کینه و تۆڵه‌ساندن بۆ داهاتو.
-مێژوی دور و درێژ به ته‌نیا نابێته هۆی سه‌رکه‌وتن. بۆ نمونه‌ زۆرن له دنیا، وڵاتانی دواتر دامه‌زراو وه‌ک ئه‌مریکا و کانادا و ئۆسترالیا و ئیسکاندیناوی، که له ماوه‌یه‌کی که‌متر دا زۆر سه‌رکه‌وتوتر بون له وڵاتانی کۆنی وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا. په‌س باشتره له مێژو ده‌رس وه‌ربگرترێت و نه‌ک ببێته هۆی خۆ پێ سه‌رتر دتن له گه‌لانی تر.
/ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که نه‌تۆانێت هه‌ڵه میژویێکانی خۆی ببینێت و ده‌رسیان لێوه‌رگرێت، له داهاتو دا ئه‌م هه‌ڵه‌یانه‌ی لێ دوپاته ده‌بنه‌وه.
به سوپاسه‌وه و به هیوای هاوکاری زۆرتری بینه‌ران.
Web site <>
Share

Reviews and rating

Avatar
Rate this community